تیجه‌ن كاراش باس له خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوی "كوده‌تاچییه‌كان" ده‌كات
خانمه بێژه‌ره‌كه چۆن چیرۆكه‌كه ده‌گێڕێته‌وه؟
K24 - هه‌ولێر:
تیجه‌ن كاراش، خانمه بێژه‌ی كه‌ناڵی فه‌رمی حكوومه‌تی توركیا (TRT HEBER)، باس له ساته‌وه‌ختی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كه‌ناڵه‌كه ده‌كات، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سه‌ر به "كوده‌تاچییه‌كان" و ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌ك سه‌رباز هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كه‌ناڵه‌كه و به چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردم راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یان بخوێنمه‌وه".
كاراش دوای شكستهێنانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه و ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ده‌ستییان به‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌دا گرتبوو، سوپاسی هاووڵاتییان و هێزی پۆلیسیان كرد كه توانیویانه ئازادی بكه‌ن.
ئه‌و خانمه بێژه‌ره، له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت، به رووخسارێكی په‌شۆكاوه‌وه ده‌ركه‌وت، كه راگه‌یه‌ندراوی سوپا ده‌خوێنێته‌وه و تێیدا باسی له راگرتنی ده‌ستوور ده‌كرد و سه‌رۆكی وڵاتیشی به خائین وه‌سف ده‌كرد.
دواتر بێژه‌ره‌كه له ناو ئاپۆره‌ی هاووڵاتییان ده‌ركه‌وت و خه‌ڵك وێنه‌ی سلێفیان له‌گه‌ڵ ده‌كرد.
كاراش ده‌ڵێت: "چوار له سه‌ربازه‌كان بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر له‌ناو كه‌ناڵه‌كه منیان ده‌ستبه‌ركرد و داوایان لێكردم راگه‌یه‌ندراوه‌كه بخوێنمه‌وه، ئه‌وان ده‌یانگوت ئه‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ماندایه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا كۆتایی به‌و مۆته‌كه‌یه هات، ئه‌وان به چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان له ئێمه ده‌كرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێمه ده‌بینێت، ده‌زانێت چه‌نده پابه‌ندی شه‌رعییه‌ت و دیموكراتییه‌تین، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م بۆ هاوكاریكردنمان هاتوونه‌ته ئێره".
ئه‌و باس له ساته‌وه‌ختی ئازادكردنی كه‌ناڵه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: "هاووڵاتییان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كه‌ناڵه‌كه و په‌لاماری سه‌ربازانییاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی هاووڵاتییان یه‌كجار زۆربوو، سه‌ربازان نه‌یانتوانی رێگرییان لێبكه‌ن و ناچاربوون پاشه‌كشه بكه‌ن".
كاراش دواتر له‌نێو هاوكارانی راوه‌ستا و داوای لێبوردنی له خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه كرد و گوتی: "ئه‌و كاره‌م به ویستی خۆم نه‌كردووه و زۆریم لێكراوه، سوپاسی جه‌ماوه‌ر و هاووڵاتییانیش ده‌كه‌م، كه له ره‌وش و هه‌ڵوێسته‌كه تێگه‌یشتوون".
دواتر چالاكوانان و هاووڵاتییان وێنه‌ی ئه‌و سه‌ربازه‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه، كه بێژه‌كه‌ی ناچار به خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوی "ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی" كردبوو.
شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، گرووپێكی چه‌كداری له‌ناو سوپای توركیا، هه‌وڵیاندا كوده‌تای سه‌ربازی به‌سه‌ر حكوومه‌تی توركیا بكه‌ن، به‌ڵام دواتر هه‌وڵه‌كه كۆتایی پێهێنرا.
.jpeg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)