ئه‌ردۆغان داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات گویله‌ن راده‌ستی توركیا بكاته‌وه
سه‌ر له‌نوێ سوپای توركیا بنیات ده‌نێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، دوای شكسهێنانی كوده‌تای سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌ی، گرووپی خزمه‌تی سه‌ر به فه‌تحوڵڵا گویله‌نی به‌و كاره تۆمه‌تبار كرد.
هه‌ندێك له میدیاكانیش بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان داوای له ئه‌مه‌ریكا كردووه، فه‌تحوڵڵا گویله‌ن راده‌ستی ئه‌نقه‌ره بكاته‌وه.
له ئێستاشدا ئه‌ردۆغان چووه‌ته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت و له‌وێوه وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و له به‌شێكی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند، سه‌ر له‌نوێ سوپای توركیا بنیات ده‌نێنه‌وه.