له كوده‌تای سه‌ربازی توركيا گه‌وره‌ترین شه‌ڕ له‌م شوینانه بووه
زۆرترین زیانی گیانی و مادی هه‌بووه
K24 – هه‌ولێر
له شه‌وی كوده‌تای سه‌ربازی توركیا، له‌و شوێنه گه‌وره‌ترین شه‌ڕی لێكراوه و زۆرترین زیانی گیانی و مادی هه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی تایبه‌ت له ناوچه‌ی گۆلباشی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌وایی پۆلیس ببوونه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانی ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌ت و كوده‌تاچییه‌كانی سوپای توركیا.
شه‌وی كوده‌تا له كاتژمێر نێوان 23:00 و 24:00 دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره روویدا، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی تایبه‌ت 42 كه‌س كوژران و 43 دیكه‌ش برینداربوونه.
هه‌ر له ناوچه‌ی گۆلباشی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ته‌لایتی توركسات ببووه ئامانجی كوده‌تاچییه‌كان كه دوو له كارمه‌ندانی كوژراون.




