ئه‌وكه‌سه‌ی كه ئه‌ردۆغان له رۆژانی ته‌نگانه‌دا پشتی پێ ده‌به‌ستێت
هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان دایه
K24 – هه‌ولێر
له زۆربه‌ی كاته‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی له رۆژانی ته‌نگانه‌دا هه‌میشه له پشت سه‌رییه‌تی.
له شه‌وی كوده‌تای سه‌ربازی سوپای توركیا، له كاتی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك كۆمار، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به راوێژكار و یارمه‌تیده‌ریكی سه‌ره‌كی ئه‌ردۆغان بۆ كۆنترۆڵكردنی ره‌وشه‌كه به‌ده‌ركه‌وت، له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "داوا له ته‌واوی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌م به‌رگری له ئیراده‌ی میللی بكه‌ن. رۆژ رۆژی خاوه‌ندارێتی له توركیا و ئایندهی منداڵه‌كانمانه".
به‌رات ئالبایك زاوای ئه‌ردۆغان له كاته هه‌ستیاره‌كانی توركیا، به‌تایبه‌تی له‌و كاتانه‌ی كه گۆڕانكاری له حكوومه‌ت و پارتی داد‌و گه‌شه‌پێداندا ده‌كرێت، قسه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا دێنێت.
له‌كاتی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو، ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو باس له‌وه ده‌كرا كه ئالبایك جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
به پێی میدیاكانی توركیا، ئه‌ردۆغان متمانه‌یه‌كی زۆری به زاواكه‌ی هه‌یه و پێش هه‌ر بڕیاردانێك، راوێژی له‌گه‌ڵ ده‌كات و له زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه، سه‌ردان و چاڵاكییه‌كانی ئه‌ردۆغان له پشت سه‌ری ده‌بینرێت.
به‌رات ئالبایك له چه‌ند دێرێكدا:
- له رۆژی یه‌كه‌می 1978 له دایكبووه.
- بازرگان و سیاسه‌مه‌تداره، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای "چالیك هۆلدینگ"ـه.
- بڕوانامه له زانكۆی پێیس، قوتابخانه‌ی ئابووری لوبین، له به‌شی MBA له نیویۆرك وه‌رگرتووه.
- له ساڵی 2004 بووه به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كۆمپانیای چالیك هۆلدینگ له ئه‌مریكا،
- له ساڵی 2004 له‌گه‌ڵ "ئه‌سرا" كچی ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، ژیانی هاوسه‌ری پێكهێنا.
- له ساڵی 2006 گه‌ڕاوه‌ته توركیا و بۆته جێگری به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری دارایی له كۆمپانیای چالیك هۆلدینگ.
- له ساڵی 2007 بۆته به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه و تا كۆتایی 2013 له پۆسته‌كه‌یدا مایه‌وه.
- له هه‌ڵبژارتنی په‌رله‌مانی توركیا، له رۆژی 7 ته‌موزی 2015 له لیستی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ڵبژێردرا.
- رۆژی 24 كانوونی یه‌كه‌می 2015 بووه وه‌زیری وزه و سامانه سروشتییه‌كانی توركیا.
- خێزانداره و سێ منداڵی هه‌یه.









