به وێنه: عه‌بادی له خواردنگه‌یه‌كی به‌غدا
ده‌یه‌وێت په‌یامی ئاسایی بوونه‌وه‌ی ژیان له به‌غدا بگه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی له‌ناكاو ده‌چێته یه‌كێك له خواردنگه‌كانی له‌فه‌فرۆشی و "ژه‌مه سوك و خێراكان" له‌ناوچه‌ی "جادریه" ی به‌غدا.
چوونی عه‌بادی له‌و شه‌وه‌دا بۆ خواردنگه و كافتیریایه‌ك له به‌غدا، وه‌ك ئاماژه‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌ی ژیان داده‌نرێت له به‌غدا، كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یه‌وێ به‌م شێوه‌یه په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری به‌غدا، به تایبه‌تی ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌كه‌ی كه‌ڕاده، ژیان له شاری به‌غدا شێوا و له بری گه‌ران و دانیشتنی شه‌وانه، ترس و دڵه‌ڕاوكێ هاوڵاتیانی گرتبوه‌وه و له توانایی هێزه ئه‌منییه‌كان به گومانن كه بتوانن ژیان و سه‌لامه‌تییان بپارێزن.



