پلاندانه‌ری كوده‌تاكه‌ی توركیا ده‌ستگیركرا
فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی هه‌وایی بووه
K24 - هه‌ولیر
فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی هه‌وایی توركیا ئاكن ئۆزتورك كه له‌گه‌ڵ زاواكه‌ی به پلاندانه‌ری سه‌ره‌كی كوده‌تای سه‌ربازی توركیا ناسراوه، ده‌ستگیر كرا.
جه‌نه‌رال ئاكن ئۆزتورك بۆ به‌شی دژی تیرۆر له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی ئه‌نقه‌ر گواسترایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
وه‌زیری دادی توركیا رایگه‌یاند تا ئێستا شه‌ش هه‌زار كه‌س له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی ده‌ستگیر كراوت و ژماره‌یان روو له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
ئۆزتورك له ساڵی 2012 له دۆسیه‌ی "بالیۆز"ی ساڵی 2003 به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كۆده‌تا ده‌ستگیركرابوو، كه پاش تێپه‌ڕبوونی حه‌وت ساڵ پلانه‌كه ئاشكرا ببوو.
به‌پێی میدیاكانی توركیا، به دروستكردنی به‌ڵگه‌ی ساخته له لایه‌ن جه‌ماعه‌تی گوله‌ن بێ به‌ری كرا و له ساڵی 2013 بووه فه‌رمانده‌ی هێزی هه‌وایی و دوو ساڵ له پۆسته‌كه‌یدا مایه‌وه و له ساڵی دووه‌م بووه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ربازی و له ساڵی 2015 خانه‌نشینكرا و له‌دواییدا وه‌ك راوێژكاری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای توركیا له سه‌رۆكایه‌تی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ستبه‌كاربوو.