فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجیرلیك ده‌ستگیركرا
به‌شێك بووه له پلانی كوده‌تای سه‌ربازی
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی هه‌وایی ئینجیرلیك و زیاتر له 10 كه‌سی تر ده‌ستگیركران.
له بنكه‌ی هه‌وایی ئینجیرلیك، كه فرۆكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا و ناتۆ تێدایه، تانكه‌ری سوته‌مه‌نیی فڕۆكه بۆ دابینكردنی سوته‌مه‌نی بۆ فڕۆكه‌كانی به‌شدار له كوده‌تای سه‌ربازی ئاماده‌كرابوو.
له هه‌ندێ شوێنێش رۆڵیان گێرا، له هێرشی هه‌وایی كۆپته‌ری سكۆرسكی بۆ سه‌ر بینای په‌رله‌مان و ناوه‌ندی پۆلیس تایبه‌ت له ناوچه‌ی گۆلباشی و سه‌ته‌لایتی توركسات، یارمه‌تی بنكه‌ی ئینجیرلیك به‌ده‌ركه‌وت.