لاپۆرتا له باره‌ی مێسی هانده‌رانی بارسێلۆنا دڵته‌نگ ده‌كات
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی هیلالی سعوودیه خه‌ریكه ئاڵای سپی هه‌ڵ ده‌كات و بێهیوا ده‌بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان له‌م هاوینه.
لیۆنێل مێسی تەمەن 35 ساڵ، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به گرێبه‌ستی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ربه‌سته كام یانه هه‌ڵده‌بژێرێت.
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی بارسێلۆنا له دوایین پرێس كۆنفرانسی تاراده‌یه‌ك ڕه‌شبینی خۆی به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی پیشان دا، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی پێده‌كرێت، ناتوانین له‌وه زیاتر بكه‌ین.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ـی ئیسپانیا، ڕەشبینی لاپۆرتا لە گرێبەستەکەی مێسی بەهۆی هەڵوێستی لالیگا نییە، بەڵکو لە ئەنجامی ئەو هەنگاوە خێرایەی هیلالی سعودییە بۆ بەدەستهێنانی واژۆی مێسی.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: به‌رپرسانی هیلالی سعوودیه و خۆرخی مێسی باوكی ئه‌ستێره ئارجێنتیناییه‌كه له گفتووگۆیه‌كی چڕدان، ئۆفه‌رێك له‌سه‌ر مێسی هه‌یه زه‌حمه‌ته ڕه‌ت بكرێته‌وه، ئۆفه‌ره‌كه به زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار مه‌زه‌نده كراوه، پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو چوونی مێسی بۆ هیلال ببێته فه‌رمی.
رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه لاپۆرتا به ته‌واوه‌تی دركی به‌وه كردووه كه یانه‌ی هیلال له گواستنه‌وه‌ی مێسی نزیك بووه‌ته‌وه و زه‌حمه‌ته جارێكی دیكه لیۆ به درێسی بارسێلۆنا له كامپ نوو ببینرێته‌وه.