"هانده‌رانی بارسێلۆنا هه‌واڵه‌ خۆشه‌كه‌یان پێگه‌یشت"

لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان
لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان

ئه‌نجوومه‌نی لالیگا پلانی بارسێلۆنای بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له‌م هاوینه‌ په‌سه‌ند كرد، ئه‌مه‌ش گەڕانەوەی میسی بۆ بارسێلۆنا ئاسانتر دەکات، ئەمڕۆش خوان لاپۆرتا و باوکی مێسی کۆبوونەوە.

جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی بڵاویکردەوە لالیگا رازی بووە بە پلانی بارسێلۆنا و ئێستا ئەم یانەیە کێشەی دارایی نییە و دەتوانێت لیۆنێل مێسی بگەڕێنێتەوە ریزەکانی.

دوای تەوابوونی کۆبوونەوەکەی نێوانیان، خۆرخی مێسی رایگەیاند متمانەی هەیە کە مێسی بگه‌ڕێته‌وه‌ بارسێلۆنا.

باوکی مێسی هێما بۆ ئەوەش دەکات مێسی دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و ئەمە یەکێک دەبێت لە بژاردەکان، ده‌شڵێت: منیش حەز دەکەم لیۆ بگەڕێتەوە كه‌ته‌لۆنیا.

باوکی مێسی تاڕاددەیەک چارەنووسی کوڕەکەی یەکلایی کردەوە و ئاشکرای کرد مێسی حەز دەکات بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و متمانەی هەیە بگەڕێتەوە.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، جیرارد رۆمیرۆ رۆژنامه‌نووسی ئیسپانیا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ ئانتۆنێلای خێزانی مێسی رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ مێسی سووربێت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كامپ نوو.