ناوه‌ڕۆكى په‌يام و نامه‌ى نێوان ئه‌فسه‌رانى كوده‌تاكه‌ى توركيا ئاشكرا ده‌بێت
كوده‌تاى سوپاى توركيا له دژى حكومه‌تى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى شكستيهێنا. كه‌ناڵى ئه‌لجه‌زيره ژماره‌يه‌ك له نامه و پهيامه نهێنييه‌كانى نێوان به‌رپرسانى باڵاى كوده‌تاكه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
كوده‌تاى سوپاى توركيا له دژى حكومه‌تى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى شكستيهێنا. كه‌ناڵى ئه‌لجه‌زيره ژماره‌يه‌ك له نامه و پهيامه نهێنييه‌كانى نێوان به‌رپرسانى باڵاى كوده‌تاكه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وه‌ك له نامه‌كاندا هاتووه:
* 3 هێليكۆپته‌رى سه‌ربازى ئاماده‌كراوون بۆ ده‌ستگيركردنى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له مهرمهريس.
*سوپا فه‌رمانى پێيه رووبه‌ڕووى پۆليس ببێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و به‌رگرى بكه‌ن.
*سوپا بارى نائاسايى راده‌گه‌يه‌نێت و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو جهمگهكانى ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كاندا، بارى نائاسايى راده‌گه‌يه‌نرێت.
*هێليكۆپتهرهكانى سوپا ئه‌و هۆتێله بۆردومان بكه‌ن كه ئه‌ردۆغانى تێدا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێش بۆردومانه‌كه به نيو كاتژمێر بهجێيهێشتبوو.
*فه‌رمانده‌ى پێشووى هێزى ئاسمانى توركيا جه‌نه‌راڵ ئاكن ئوزتورك هه‌ڵسوڕێنه‌رى سه‌ره‌كى كوده‌تاكه بووه.
*پاسه‌وانه تايبه‌تييه‌كانى ئه‌ردۆغان شكستيان به هه‌وڵى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هۆتێلهكهى ئه‌ردۆغان هێناوه.
*دادوه‌ران و ئه‌فسه‌رانى سوپا و پۆليس له ريزى پێشه‌وه‌ى كوده‌تاچييه‌كان بوونه.
*بڕيار بووه نزيكه‌ى 80 كه‌س ده‌سه‌ڵاتى توركيا به‌ڕێوه‌به‌رن له حاڵى سه‌ركه‌وتنى كوده‌تاكه‌دا.
*بڕيار بووه يه‌كه‌م جووڵه كاتژمێر 09:29 خوله‌كى شه‌وى 15ى تهمموز/يۆليۆ بكرێت.
*يه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى ئه‌ردۆغان بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێكى سوپا و پۆليس به‌رگرى بكه‌ن و رووبه‌ڕووى كوده‌تاچييه‌كان ببنه‌وه.
*گريمانهى ئه‌وه‌ش دانرابوو، كوده‌تاكه له كاتژمێر 06:00ى سه‌رله‌به‌يانى 16ى تهمموز ئه‌نجامبدرێت.
*به‌هۆى به‌جێهێشتنى هۆتێله‌كه‌وه هه‌وڵى ده‌ستگيركردنى ئه‌ردۆغان شكستيهێناوه.