بریمستۆن مووشه‌كێكی نوێیه و له دژی چه‌كدارانی داعش به‌كاریده‌هێنێت
به وێنه و ڤیدیۆ.. به‌ریتانیا بریمستۆن 2 ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ئاشكرایكرد، به بڕی 172 ملیۆن پاوه‌ند، سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی مووشه‌كێكی نوێن، به‌ناوی مووشه‌كی بریمستۆن 2 "كبریت"ه و تێچووی درووستكردنی هه‌ر مووشه‌كێكیش، 105 هه‌زار پاوه‌نده.
مووشه‌كه‌كه دوو سیسته‌می دیاریكه‌ری ئامانجه‌كان و رێنیشانده‌ری هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به وردی ئامانجه‌كان بپێكێت,
ئه‌وه‌ی بریمستۆن 2 له مووشه‌كه‌كانی دیكه جیاده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه، توانایی پێكانی ئامانجه ورد‌و جووڵاوه‌كانیشی هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی زۆر به ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت.
مووشه‌كه‌كه له ئێستادا ته‌نها له‌سه‌ر كه‌شتی و فڕۆكه‌ی جۆری تۆرنادۆ ده‌توانرێت ئاراسته بكرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ئاشكرایكرد، له ساڵی 2018دا، فڕۆكه جه‌نگی له‌جۆری تایفوونیش ده‌توانێت ئه‌و مووشه‌كانه ئاراسته بكات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگه‌یاند، وردی سیسته‌می دیاریكردنی ئامانجه‌كان و پێكانییان زۆر ورده و ده‌توانێت له دووری 20 میل، خۆكوژه‌كانی داعش بپێكێت له هه‌مان كاتدا، توانای وێرانكردنی ئامانجه فراوانه‌كانیشی هه‌یه.
بڕیاریشه ئه‌م مووشه‌كه نوێیه، بۆ لێدانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، له سووریا به‌كاربهێنرێت، هه‌رچه‌نده پێشتریش چه‌ند جارێك له شاری موسڵ، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی داعشی پێ بۆردومانكراوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
