كوده‌تای سه‌ربازی مه‌ترسی بۆ سه‌ر بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كانی ئینجیرلیك دروستكردبوو
فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی ئینجیرلیك كوده‌تاچی بوو
K24 – هه‌ولێر
گۆڤاری نیویۆركێری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوی كرده‌وه كوده‌تای سه‌ربازی توركیا مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تی بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كانی ناتۆ له بنكه‌ی هه‌وایی ئینجیرلیك دروستكردبوو.
یه‌ك له‌سه‌ر سێی بۆمبی هیدرۆژنی ناتۆ له جۆری B-61 كه نزیكه‌ی 60 دانه ده‌بێت و به فرۆكه ئاراسته ده‌كرێت، له بنكه‌ی ئینجیرلیكه.
به‌پێی یاسای ناتۆ،پاراستنی ئه‌منییه‌تی ئه‌و بۆمبانه له ئه‌ستۆی ئه‌مریكادا نییه، به‌ڵكو له ئه‌ستۆی ئه‌م وڵاته‌یه، كه بنكه سه‌ربازییه‌كه تێیدایه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه به ده‌ستگیركردنی فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی ئینجیریك جه‌نه‌راڵ به‌كر ئه‌رجان ڤان و نۆ ئه‌فسه‌ری دیكه‌ی سوپای توركیا له بنكه‌ی ئینجیرلیك به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له كوده‌تای سه‌ربازی ده‌كات، كه گه‌وره‌ترین نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به ئه‌منییه‌تی بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كانی ئینجیرلیك به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه بنكه‌ی هه‌وایی ئینجیرلیك ته‌نیا سه‌د كیلۆمه‌ترێك له ده‌سه‌ڵاتی داعش دووره و به مه‌ترسییه‌كی دیكه وه‌سفكراوه، كه ئه‌مریكا گرنگییه‌كی تایبه‌تی به‌م پرسه ده‌دات.