سەرۆکی فەڵەستین سەردانی چین دەکات
K24 - هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی چین بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین سەردانی پەکین دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی چین بڵاویشیکردەوە، لە سەردانەکەیدا بۆ چین، مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین لەگەڵ بەرپرسانی باڵای چین کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک دۆسیەی گرنگی دوو لایەنە تاوتوێ دەکەن.
باسی لەوەشکردووە، بڕیارە سەردانەکەی مەحمود عەباس لە رۆژی 13 ی ئەم مانگە تا 16 ی ئەم مانگە بخایەنێت.
هەروەها لە چوارچێوەی سەردانەکەشیدا لەگەڵ شی جیپینگ سەرۆکی چین کۆدەبێتەوە.
چین گانگ، وەزیری دەرەوەی چین لە مانگی نیسانی رابردوودا بە هاوتا ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکانی راگەیاندبوو، وڵاتەکەی ئامادەیە هاوکاریی دانوستانەکانی ئاشتی بکات.