نوێترین ده‌نگۆیه‌كان.. ریال مه‌درید بۆ یه‌كه‌مجار بۆ ئه‌م یاریزانه هاته سه‌رهێڵ
رۆژانە نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە سەرجەم رۆژنامە و ماڵپەڕ و ئاژانسە بەناوبانگەکانی ئەوروپاتان بۆ رووماڵ دەکەین. رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بزانن.
بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ئێلکای گوندوگان رکابەری بۆ پەیدا دەبێت و چوونی ئەم یاریزانە ئەڵمانیا بۆ یانە کەتەلۆنییەکە ئاڵۆز دەبێت، به‌وپێیه‌ی گوندوگان لەلایەن یانەکانی ئیتیحادی سعوودی و بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئۆفەری پێشکەش کراوە – رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا
کۆلۆ موانی وەکو شوێنگرەوەی کەریم بێنزێمای هاونیشتیمانی بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا و ئەو یانەیە دەیەوێت لە رۆژانی داهاتوو هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێ‌بکات، بەرپرسانی ئێنتراخت ئامادەنین کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هێرشبەرەکەیان بن – رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا
ویلفرێد زاهای هێرشبه‌ری كۆتدیڤواری له‌م هاوینه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كریستاڵ پاڵاس كۆتایی هاتووه و هاوشانی ماركوس تورام له لایه‌ن پاریس سانجێرمانه‌وه داوا كراون ـ رۆژنامه‌ی لی پارسیان
ئارسێناڵ هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی دێكلان رایس خستووه‌ته‌گه‌ڕ كه ئه‌م یاریزانه له‌م هاوینه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وێستهام كۆتایی هات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه بایرن میونشن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له‌سه‌رهێڵه و كێبڕكێی ئارسێناڵ ده‌كات – فابریزیۆ رۆمانۆ
جۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری پۆرتوگالی یانه‌ی رۆما ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵی له خولی سعوودیه بۆ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئه‌هلی پێگه‌یشتووه، به‌ڵام مۆرینیۆ یه‌كسه‌ر ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت له ئه‌ورووپا بمێنێته‌وه - كۆرێرۆ دیللۆ سپۆرت
شاندێكی یانه‌ی هیلالی سعوودیه بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤای هێرشبه‌ری به‌رازیلی گه‌یشتوونه‌ته پاریس و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كارگێری ئه‌و یانه‌یه له گفتووگۆدان - لكیپ
یانه‌ی ئه‌هلی سعوودیه ئۆفه‌رێكی گرانبه‌ها پێشكه‌شی ریاز محره‌زی هێرشبه‌ری جه‌زائیری مان سیتی كردووه تا 2026 - سانتی ئۆنا له فووت مێركاتۆ