وەزارەتی پەروەردە لەسەر بڵاوبوونەوەی پرسیاری تاقیکردنەوەی خوێندکارێک روونکردنەوە دەدات

K24 - هەولێر:

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بڵاوبوونەوەی وێنەی پرسیاری تاقیکردنەوەی خوێندکارێکی دەرەکی روونکردنەوە دەدات.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوەدراوە، وێنەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی زمانی عەرەبی خوێندکارێکی دەرەکی (تمهیدی) لە ئامادەیی زرکا، بڵاوبووەتەوە و رێکاری یاسایی بەرانبەر گیراوەتەبەر.

راشیگەیاند، وێنەگرتنی پرسیارەکان لەنێو هۆڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان بەپێی رێنمایی رێگە پێنەدراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر سەرپێچیەک  بکرێت  لەو بارەیەوە پاش چەند خولەکێک لای ئەوان بەدیار دەکەوێت کە چ خوێندکارێک بووە.