"زیدان به‌م هه‌واڵه دڵخۆش ده‌بێت"
دیمیتری پایت ده‌رگای گفتووگۆی بۆ یانه گه‌وره‌كان كرده‌وه

به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی دیمیتری پایت له نوێترین لێدوانی‌دا هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت كرده‌وه كه باس له مانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له وێستهام یونایتد ده‌كه‌ن و هه‌واڵێكی خۆشیش بۆ یانه گه‌وره‌كان راده‌گه‌یه‌نێت.
ئۆلیڤه‌ر ئۆگێست، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی دیمیتری پایت، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا ره‌تی ده‌كاته‌وه كه پایت جه‌ختی له مانه‌وه له وێستهام یونایتد كرد بێته‌وه، ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی له رابردوو روویدا كه گوایه پایت له یانه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه، ته‌نیا قسه‌ی ناراستی میدیاكان بوو.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، له ماوه‌كانی رابردوو یانه‌كانی چێڵسی و ریال مه‌درید زۆرترین خواستیان بۆ كڕینی ئه‌م ناوه‌ڕاستكاری فره‌نساییه ده‌ربڕی بوو، ره‌نگه به‌هۆی ئه‌م لێدوانه‌ی ئۆلیڤه‌ر ئۆگێست، جارێكی دیكه بازاڕی ئه‌م یاریزانه گه‌رم بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پایت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له ئێستادا دیمیتری پایت ده‌رگای بۆ سه‌رجه‌م یانه گه‌وره‌كان كردۆته‌وه و ئاماده‌ی هه‌ر گفتووگۆیه‌كن ئه‌گه‌ر به خواستی هه‌ردوولا كۆتایی بێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، زیدان به‌م هه‌واڵه دڵی خۆش ده‌بێت، چونكه پێشتر پلانی بۆ ئه‌وه دانا بوو له ئه‌گه‌ری شكستی گواستنه‌وه‌ی پۆگبا، بیری له دیمیتری پایت كردبووه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی پێش ئه‌وه‌ی نگۆڵۆ كانتی بگوازێته‌وه داوای دیمیتری پایتی كرد بوو.
دیمیتری پایتی 29 ساڵان، له هاوینی 2015 به بڕی 10 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی مارسیلیای فره‌نسا بۆ ریزه‌كانی وێستهام گواسترایه‌وه، له كۆی 30 یاریی له پرێمه‌ر لیگ، 9 گۆڵ و 12 ئه‌سیستی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نساش له یۆرۆ یه‌كێك بوو له ئه‌ستێره ده‌ره‌وشاوه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.