تەندروستی سلێمانی: تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا و تای خوێنبەربوون لە سلێمانی بە فەرمی تۆمار نەکراوە
K24 - هەولێر:
سەبارەت بە دەنگۆی هەبوونی حاڵەتی تای خوێنبەربوون و کولێرا لە پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، تا ئێستا بە فەرمی هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمار نەکراوە.
دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، تا ئێستا بە فەرمی هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمار نەکراوە.
لەبارەی دەنگۆی هەبوونی حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا، دکتۆر هێرش گوتی: راستە حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوەش بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە زیادی کردووە بەڵام تا ئێستاش هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمار نەکراوە.