سەرۆکی بیلاروس: دەستمان کردووە بە وەرگرتنی چەکی ئەتۆمی رووسی

K24 - هەولێر
ئەلێکساندەر لۆکاچینکۆ، سەرۆکی بیلاروس رایگەیاند، وڵاتەکەی دەستیکردووە بە وەرگرتنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی رووسی، جەختیشی لەوە کردەوە، کە بەشێکیان سێ ئەوەندەی ئەو دوو بۆمبە ئەتۆمییەی بەهێزترن، کە ئەمەریکا لە ساڵی 1945 لە هێرۆشیما و ناگازاکی دا.
لوکاچینکۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی"رووسیا -1"دا گوتی: "ئێمە مووشەک و بۆمبمان هەیە کە لە رووسیا وەرمانگرتووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆمبەکان سێ هێندە بەهێزترن لەوانەی کە ئەمەریکا بەسەر هیرۆشیما و ناگازاکیدا تاقیکردەوە، کە بووە هۆی کوژرانی 210 هەزار کەس".
لوکاچینکۆ هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات و دەڵێت: لە ئەگەری روودانی شەڕدا دەتوانێت لە هەر کاتێکدا پەیوەندی بە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا بکات بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.
پوتین لە مانگی ئاداردا رایگەیاندبوو، چەکی ئەتۆمی تاکتیکی رووسیا لە بێلاڕوس جێگیر دەبێت.