فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی ئاسمانی توركیا دانی به داڕشتنی پلانی كوده‌تا دانا
ئۆزتورك: ئامانجه‌كه‌مان كوده‌تا بوو
K24 - هه‌ولێر:
ئاكن ئۆزتورك، فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی ئاسمانی توركیا، دانی به‌وه دانا، كه پلانی كوده‌تای سه‌ربازییان داڕشتبووه.
پێشتری حكوومه‌تی توركیا، ده‌ستگیركردنی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی راگه‌یاندبوو و ئه‌مڕۆ 18ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، ئۆزتورك، دانی به داڕشتنی پلانه‌كه‌ی دانا و له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، رایگه‌یاند، به یارمه‌تی نزیكه‌ی 45 ئه‌فسه‌ری دیكه‌ی پله باڵا، پلانه‌كه‌یان داڕشتووه.
میدیاكانی توركیا بڵاوییانكرده‌وه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه، وه‌ك ئوزتورك ئاماژه‌ی پێكردووه، خانه‌نشینبوونییه‌تی، به‌و پێیه‌یه‌ی چه‌ند مانگێكی كه‌می له راژه‌ی سه‌ربازی مابوو.