ترەمپ شەڕی دادگا دەگۆڕێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن
K24 - هەولێر
رۆژێک دوای دەرکەوتنی لە بەردەم دادوەرێکی فیدراڵی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، هەوڵیدا کێشە دادوەرییەکانی خۆی بگۆڕێت بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە دادگایەکی فیدراڵی لە شاری میامی پایتەختی فلۆریدا ئامادەبوو، لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کرابوو، بەڵام لە دەیان تۆمەتی تاوانکاریدا کە بە نهێنی کەڵەکەی کردبوو، دانی بە بێتاوانی خۆیدا نا، بەمەش پێشبینی دەکرێت دەرئەنجامەکانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2024 هەبێت.
سەرەڕای ئەو 37 تۆمەتەی لەلایەن جاک سمیس، راوێژکاری تایبەتەوە رووبەرووی کراوەتەوە، ترەمپ بە بوێرییەکی بەرچاوەوە مامەڵەی لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانیدا کردووە، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە رێگای دادگادا، دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی لە سۆشیال میدیا دژی وەزارەتی داد، پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد، دوای ساڵانێک لە کێشەی یاسایی کە هیچ هەڵەیەکی نەکردووە.
دوای دادگایی کردنەکەی، ترەمپ چووە چێشتخانەیەکی نزیک بۆ ئەوەی بۆنەیەک ئەنجام بدات، کە بە هەڵبژاردن ناو دەبرێت، پاشان لایەنگرانی ترەمپ، گۆرانییان دەگوت بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ کەتەمەنی بووە 77 ساڵ.
ئەو کێشە زۆرانەی کە چاوەڕوان دەکرێت ڕووبەڕووی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ببێتەوە، بەوهۆیەوە ترەمپ دەیەوێت هەوڵ بۆ هاوسەنگکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان وەک کاندیدی سەرۆکایەتی و بەروارەکانی دانیشتنەکان لە هۆڵی دادگادا بکات.
تا هەفتەی رابردوو وەزارەتی دادی ئەمەریکا هیچ تۆمەتێکی تاوانکاریی نەخستبووە پاڵ ترەمپ، بەڵام دواتر37 تۆمەتی تاوانکاری دایە پاڵ ترەمپ، کە بەپێی یاسای سیخوڕی بەهۆی هەڵگرتنی بەڵگەنامەی نهێنی بە شێوەیەکی نایاسایی لە ژووری نووستن و ژووری گەرماوەکەی و شوێنەکانی دیکەی ماڵەکەی، لە ویلایەتی فلۆریدا تۆمەتی دراوەتە پاڵ.
ترەمپ خۆی بە قوربانی سیاسی نیشاندا و هێرشی کردە سەر دادوەر جاک سمیس کە داوا یاساییەکەی هێنا ئاراوە، سوێندی خواردووە لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیدا بمێنێتەوە، ئەوە لەکارەکەی دەری دەکات بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ بۆچوونی دیموکراتەکان.
بەڵام وەزیری دادی ئەمەریکا مێریک گارلاند، کە کەسێکی دەستنیشانکراوی "جۆو بایدن"ە هەوڵیدا وەزارەتەکە لە هێرشە سیاسییەکان دوور بخاتەوە بە رادەستکردنی خاوەنی دۆسیەکە، بە راوێژکاری تایبەت جاک سمیس، ئەو رایگەیاند کە "ئێمە یەک کۆمەڵە یاسامان هەیە لەم وڵاتەدا،بەسەر هەمووکەسێکدا دەسەپێندرێت".
ترەمپ لە کاتی ئامادەبوونی لە دادگادا یەک وشەی نەوت، تەنها ناوبەناو دەسوڕایەوە چرپەی بە گوێی پارێزەرەکانی دا دەکرد، بە قەڵەمێک یاری دەکرد و دەستەکانی لەسەر مێزەکەی بەردەمی دانابوو، لە کاتێکدا پارێزەران و دادوەر مشتومڕیان لەسەر مەرجەکانی ئازادکردنی دەکرد.
هەروەها داواکاری گشتی رایگەیاند، ترسیان لە هەڵهاتنی ترەمپ نییە، دادوەری لێکۆڵینەوە کە سەرۆکایەتی دادگاییکردنەکە دەکات، رێنمایی ترەمپی کردووە کە لەگەڵ شایەتحاڵەکاندا باسی دۆسیەکە نەکات، ئەمەش یاریدەدەری تایبەت "واڵت ناوتا" دەگرێتەوە کە تۆمەتبارە بە گواستنەوەی سندووقی بەڵگەنامەکان بە ئاراستەی ترەمپ و چەواشەکردنی FBI لەو بارەیەوە.
تۆد بلانچ، پارێزەری بەرگریی ترەمپ، ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە سەپاندنی سنووردارکردن لەسەر پەیوەندییەکانی سەرۆکی پێشوو لەگەڵ شایەتحاڵەکان، ئاماژەی بەوەشدا، لەنێویاندا چەندین کەسی نزیک لە ترەمپ هەن، لەوانە کارمەندەکانی و کارمەندانی پاراستنی و ژمارەیەک لەو کەسانە شایەتحاڵن لەم دۆسیەیەدا.
ئەوەی هەستیاری دۆخەکە زیاتر دەکات ئەوەیە کە ترەمپ کاندیدە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ ساڵی 2024، بەو پێیەی نەیاری سەرەکی بایدن سەرۆکی دیموکراتەکانە.
ئێدوارد فۆلی، مامۆستای زانکۆی ئۆهایۆ دەڵێت: "ئەمە وڵات دەخاتە دۆخێکی زۆر مەترسیدارەوە، پێی وابوو کە گرژییەکی توند لە نێوان دوو بنەمای بنەڕەتی دیموکراسیدا هەیە، یەکەمیان ئەوەیە کە کەس لە سەرووی یاساوە نییە و ئەوی دیکەیان ئەوەیە کە حکومەت ناتوانێت دەسەڵاتی خۆی لە دژی نەیارەکانی بەکاربهێنێت.
شیرلی ئان وارشۆ، شارەزای سیاسی ئەمەریکا، چەندین کتێبی لەسەر سەرۆکەکانی ئەمەریکا بڵاوکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەدا، کە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ "متمانەی گشتی بە بێلایەنی وەزارەتی داد و FBI ناهێڵێت".