ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا یەکەمین ژنە موسوڵمانی وەک دادوەر لە دادگای فیدراڵی هەڵبژارد
K24 - هەولێر:
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە 50 دەنگ خانمە پارێزەر و چالاکوانی ئەمریکی نوسرەت چاودری وەک یەکەمین ژنە موسوڵمان بۆ دادگای فیدراڵی هەڵبژارد.
نوسرەت چاودری دەنگی سەرجەم دیموکراتەکان و دوو ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکای بۆ بەئەندامبوونی لە دادگای فیدراڵی بەدەستهێنا، کارەکەی وەک دادوەری فیدراڵی لەناوچەی رۆژهەڵاتی نیویۆرک دەبێت.
نوسرەت چاودری بەرەگەز بەنگلادیشییەوە ماوەی 11 ساڵە وەک چالاکوانی رووبەڕوبوونەوەی رەگەزپەرستی لە ئەمریکا کاردەکات و مانگی پێنجی ساڵی رابردوو لەلایەن جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکاوە بۆ دادگای فیدراڵی کاندیدکرا.