لە ئەڵمانیا هێرش كرایە سەر شەمەندەفەرێك و 21 كەس بریندارن
هێرشەكە بە تەور ئەنجامدراوە
K24 – هەولێر:
لە ئەڵمانیا كەسێك بە "تەور" هێرش دەكاتە سەر شەمەندەفەرێك و 21 كەس لە سەرنشینەكانی بریندار دەكات.
ڕووداوەكە لە شەمەندەفەرێكی هێڵی نێوان "فوتسبۆرگ" و "ئۆشینفۆرت" لە باشوری ئەڵمانیا ڕوویداوە و بە هۆیەوە "21" كەس لە سەرنشینی شەمەندەفەرەكە بریندار كراوون و برینی ژمارەیەكیان قوڵە و باری تەندروستییان ناجێگیرە.
پۆلیسی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە" توانیویانە كۆنترۆڵی بارودۆخەكە بكەن و بەهۆی هێلیكۆپتەرەوە گەشتونەتە ناوچەكە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری هێرشەكە و چارەنووس و ناسنامەی ئەنجامدەرەكەی ئاشكرا نەكراوە.