ئەنجامدەری هێرشەكەی ئەڵمانیا كوژرا

گەنجێكی ئەفغانی تەمەن 17 ساڵانە

K24 – هەولێر:

پۆلیسی ئەڵمانی ئەو كەسەیان كوشت، كە بە تەور هێرشی كردبووە سەر سەرنشینەكانی شەمەندەفەرێك لە هەرێمی باڤاریای باشوری ئەڵمانیا.

دوای ئەوەی كەسێك لە ئەڵمانیا "تەور" هێرش دەكاتە سەر شەمەندەفەرێك و 21 كەس لە سەرنشینەكانی بریندار كرد.

میدیاكان ئاماژەیان بە كوشتنی ئەو كەسە داوە كە بە ڕەگەز ئەفغانییە و تەمەنی "17" ساڵە،بەڵام پۆلیس ڕەتیكردووەتەوە لەوبارەیەوە زانیاری بدات.

ڕووداوەكە لە شەمەندەفەرێكی هێڵی نێوان "فوتسبۆرگ" و "ئۆشینفۆرت" لە باشوری ئەڵمانیا ڕوویداوە و بە هۆیەوە "21" كەس لە سەرنشینی شەمەندەفەرەكە بریندار كراوون و برینی ژمارەیەكیان قوڵە و باری تەندروستییان ناجێگیرە.

پێشتر پۆلیسی ئەڵمانی ڕایگەیاند" توانیویانە كۆنترۆڵی بارودۆخەكە بكەن و بەهۆی هێلیكۆپتەرەوە گەشتونەتە ناوچەكە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری هێرشەكە و چارەنووس و ناسنامەی ئەنجامدەرەكەی ئاشكرا نەكراوە.