نوێترین ده‌نگۆیه‌كان..ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه گه‌یشته بارسێلۆنا
رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.
* مانچێسته‌ر یونایتد ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه له گواستنه‌وه‌ی تیۆ هێرناندێزی به‌رگریكاری لای چه‌پی ئه‌یسی میلان نزیك بووبێته‌وه، چونكه میلان ئاماده نییه به كه‌متر له 60 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بێت، جگه له‌مه‌ش ئه‌و یاریزانه له میلان زۆر دڵخۆشه - فابریۆ رۆمانۆ
* نه‌سری سعوودیه له هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی حه‌كیم زیاچی هێرشبه‌ری مه‌غریبی یانه‌ی چێڵسی به‌رده‌وامه، یانه عه‌ربییه‌كه چه‌ندان هه‌نگاوی بۆ گواستنه‌وه‌ی بڕیوه - فووت مێركاتۆ
* ڤیتۆر رۆك ئه‌ستێره‌ی لاوی به‌رازیلی بۆ گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ئێستا له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیایه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م گرێبه‌سته ببێته یه‌كێك له باشترین گرێبه‌سته سه‌رنجڕاكێشه‌كانی بارسێلۆنا - موندۆ
* سێ راهێنەر بەربژێر بوون بۆ شوێنگرتنەوەی کریستۆڤ گاڵتیێ، جگە لە ناگلیسمان، لویس ئێنریکی و چابی ئالۆنسۆ بەربژێرن، بەڵام كارگێری پاریس خۆی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت ناگلیسمان وەکو راهێنەریی پی ئێس جی بۆ وه‌رزی داهاتوو دیاری بكات - لكیپ
* عوسمان دێمبێلی دەیەوێت گرێبەستەکەی تاکو ساڵی 2027 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نوێ بکاتەوە و ئێستا کارگێڕی یانەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی لەگفتوگۆدایە، دێمبێلێ دووپاتیدەکاتەوە لە بارسێلۆنا دڵخۆشە و دەیەوێت بەردەوام بێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پاریس سانجێرمانیش بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌رهێڵه - ماركا
* رامی عەباس بەرێوەبەری کارەکانی محەمەد سەڵاح هێرشبەری مسڕی یانەی لیڤەرپوول رەتیدەکاتەوە ئەو یاریزانە هیچ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان هەبوو بێت و دەشڵێت هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لەو چاوپێکەوتنە دەکەن دوورن لە راستی – لی پارسیان