به فه‌رمی، مێسی ركابه‌ری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێكی ئه‌ورووپا ده‌كات
لیۆنێل مێسی سه‌ره‌ڕای جێهێشتنی پاریس سانجێرمان و ئه‌ورووپا، به‌ڵام كێبڕكێی هالاند و ئێمباپێ ده‌كات و ڕکابەری لەسەر یەکێک لە خەڵاتەکانی چامپیۆنزلیگ دەکات.
مێسی تەمەن 35 ساڵ لەم هاوینه رۆیشتنی له پاریس سانجێرمان راگه‌یاند دوای ئەوەی دوو ساڵ لەگەڵ یانه‌كه‌ی پایتەختی فەرەنسا بەسەر برد، پاشان به‌یه‌كجاری کیشوەری ئەوروپا جێهێشت و بەرەو ئینتەر میامی ئەمریکی به‌ڕێ كه‌وت.
ئەمڕۆ شەممە، 17 حوزه‌یرانی 2023، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) جوانترین 10 گۆڵی به‌ربژێر كرد بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی وه‌رزی 2022 ـ 2023ـی چامپیۆنزلیگ.
لیۆنێل مێسی به‌هۆی ئه‌و گۆڵه‌ی له دژی بێنفیكا تۆماری كرد کێبڕکێی سه‌ره‌كی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دەکات.
لەنێو ئەم گۆڵانەدا دوو گۆڵی کیلیان ئێمباپێ فەرەنسی، ئەستێرەی هێرشبەری پاریس سانجێرمانی تێدایه، هەردوو گۆڵه‌كه‌ش بەرامبەر یۆڤێنتۆس بووه.
ئێرلینگ هالاند كه بووه گۆڵكاریی دوایین وه‌رزی چامپیۆنزلیگ، ئه‌و گۆڵه‌ی له دژی دۆرتمۆندی پێشووی تۆماری كرد هاته نێو كێبڕكێی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
ڕۆدریگۆ هێرناندێز كه ناسراوه به "رۆدری" یاریزانی مانچێستەر سیتی به‌هۆی ئه‌و گۆڵه‌ی له چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ له دژی بایرن میونشن تۆماری كرد هاتووه‌ته نێو ركابه‌ری وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه.
کیڤن دی برۆینی یاریزانی بەلجیکی مان سیتی دوای تۆماركردنی ئه‌و گۆڵه‌ی له ریال مه‌دریدی كرد شوێنی خۆی له نێو ركابه‌رانی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه جێگیر كرد.
گۆڵی کەریم ئادێیمی ئەڵمانی و هێرشبەری دۆرتمۆند بەرامبەر چێڵسی و گۆڵی ڤینیسیۆسی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر سیتی له‌گه‌ڵ گۆڵی ئەلیخاندرۆ گریمالدۆی ئیسپانی یاریزانی بێنفیکا له دژی ماکابی حەیفا له نێو ریزی به‌ربژێرانی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی چامپیۆنزلیگن.
لە لیستەکەدا ناوی داروین نونێزی هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانه‌ی لیڤەرپوولی تێدایه كه یه‌كێك له گۆڵه سه‌رنجراكێشه‌كانی بەرامبەر ڕیال مەدرید تۆمار كرد.