ئاڵای داعش له شوقه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه
پۆلیس زانیاری نوێ له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
له شوقه‌ی ئه‌و گه‌نجه ئه‌فغانییه‌ی هێرشی كرده سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له ئه‌ڵمانیا، ئاڵای داعش دۆزراوه‌ته‌وه.
پۆلیسی ئه‌ڵمانی زانیاری نوێی له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له هه‌رێمی "باڤاریا" ی باشوری ئه‌ڵمانیا بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه" له ناو شوقه‌كه‌یدا ئاڵای داعشیان دۆزیووهتووه.
شه‌وی ڕابردوو پۆلیسی ئەڵمانی ئەو كەسەیان كوشت، كە بە تەور هێرشی كردبووە سەر سەرنشینەكانی شەمەندەفەرێك لە هەرێمی باڤاریای باشوری ئەڵمانیا.
دوای ئەوەی كەسێك لە ئەڵمانیا "تەور" هێرش دەكاتە سەر شەمەندەفەرێك و 21 كەس لە سەرنشینەكانی بریندار كرد.
میدیاكان ئاماژەیان بە كوشتنی ئەو كەسە داوە كە بە ڕەگەز ئەفغانییە و تەمەنی "17" ساڵە،بەڵام پۆلیس ڕەتیكردووەتەوە لەوبارەیەوە زانیاری بدات.
ڕووداوەكە لە شەمەندەفەرێكی هێڵی نێوان "فوتسبۆرگ" و "ئۆشینفۆرت" لە باشوری ئەڵمانیا ڕوویداوە و بە هۆیەوە "21" كەس لە سەرنشینی شەمەندەفەرەكە بریندار كراوون و برینی ژمارەیەكیان قوڵە و باری تەندروستییان ناجێگیرە.
پێشتر پۆلیسی ئەڵمانی ڕایگەیاند" توانیویانە كۆنترۆڵی بارودۆخەكە بكەن و بەهۆی هێلیكۆپتەرەوە گەشتونەتە ناوچەكە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری هێرشەكە و چارەنووس و ناسنامەی ئەنجامدەرەكەی ئاشكرا نەكراوە.