دوای هه‌فته‌یه‌ك له ونبوونی سینه‌ماكارێكی عێراقی، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه

K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی سینهماكاریكی عێراقی هه‌فته‌یه‌ك ون ده‌بێت، ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له به‌غدا ده‌دۆزریته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا عێراقییه‌كان، لوئه‌ی فازڵ، هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكاری عێراقی، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بێ هه‌واڵ ده‌بێت، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 19 حوزه‌یرانی 2023)، ته‌رمه‌كه‌ی له ناوچه‌ی وه‌زیرییه‌ی به‌غدا ده‌دۆزرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقیش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هێزێكی ئه‌منی ته‌رمی لوئه‌ی فازڵ له ناوچه‌ی وه‌زیرییه‌ی به‌غدا ده‌دۆزێته‌وه، پاشان راده‌ستی پزیشكی دادوه‌ری ده‌كات.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا ئاماژه به هۆكاری مردنی ئه‌و سینه‌ماكاره نه‌كراوه، ده‌ستیش به لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی گیان له‌ده‌ستدانی ناوبراو كراوه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراقی له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری لوئه‌ی فازڵ ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه دواجار له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا بیندراوه.