ته‌ور وهشێنهكهی ئه‌ڵمانیا داعشه
داعش: یه‌كێك بووه له چه‌كداره‌كانمان
K24 - هه‌ولێر:
داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له هێرشی سه‌ر سه‌رنشینه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یاند" و به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئهلعهماق" ی سه‌ر به‌داعش، ئه‌نجامده‌ره‌كه چه‌كداری داعشه.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پۆلیسی ئه‌ڵمانی له شوقه‌ی "تهوروهشێنهكه"دا ئاڵا و هێمای داعشی دۆزیبووه‌وه، پاشتر داعش له ڕێگه‌ی میدیاكانی سه‌ر به ڕێكخراوه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه چه‌كداری داعشه.
شه‌وی ڕابردوو پۆلیسی ئەڵمانی ئەو كەسەیان كوشت، كە بە تەور هێرشی كردبووە سەر سەرنشینەكانی شەمەندەفەرێك لە هەرێمی باڤاریای باشوری ئەڵمانیا.
دوای ئەوەی كەسێك لە ئەڵمانیا "تەور" هێرش دەكاتە سەر شەمەندەفەرێك و 21 كەس لە سەرنشینەكانی بریندار كرد.
میدیاكان ئاماژەیان بە كوشتنی ئەو كەسە داوە كە بە ڕەگەز ئەفغانییە و تەمەنی "17" ساڵە،بەڵام پۆلیس ڕەتیكردووەتەوە لەوبارەیەوە زانیاری بدات.
ڕووداوەكە لە شەمەندەفەرێكی هێڵی نێوان "فوتسبۆرگ" و "ئۆشینفۆرت" لە باشوری ئەڵمانیا ڕوویداوە و بە هۆیەوە "21" كەس لە سەرنشینی شەمەندەفەرەكە بریندار كراوون و برینی ژمارەیەكیان قوڵە و باری تەندروستییان ناجێگیرە.
پێشتر پۆلیسی ئەڵمانی ڕایگەیاند" توانیویانە كۆنترۆڵی بارودۆخەكە بكەن و بەهۆی هێلیكۆپتەرەوە گەشتونەتە ناوچەكە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری هێرشەكە و چارەنووس و ناسنامەی ئەنجامدەرەكەی ئاشكرا نەكراوە.