"میری قه‌ته‌ر بڕیاری رۆیشتنی ئێمباپێی له پاریس ده‌ركرد"
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ته‌میم بن حه‌مه‌دی میری قه‌ته‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان بڕیاری رۆیشتنی ئێمباپێی له یانه‌كه داوه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه، میری قه‌ته‌ڕ، ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمانی راسپاردووه به خێزانه‌كه‌ی ئێمباپێ رابگه‌یه‌نن یان گرێبه‌سته‌كه‌ی تا هاوینی 2025 نوێده‌كاته‌وه یانیش ئه‌م هاوینه ده‌بێت له یانه‌كه بڕوات.
میری قه‌ته‌ڕ كاتی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ئێمباپێ داناوه و ئه‌گه‌ر ئه‌و یاریزانه مانه‌وه‌ی له پاریس سانجێرمان ده‌وێت پێویسته تا پێش ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌رزی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه خۆزێ فیلێكس دیازی رۆژنامه‌نووسی نزیك له ریال مه‌درید بڵاویكرده‌وه میری قه‌ته‌ڕ ئاماده‌یه ئێمباپێ به ریال مه‌درید بفرۆشێت به‌تایبه‌تی كه میری قه‌ته‌ڕ و فلۆرێنتینۆ پێرێز به‌نیازی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی وه‌ربه‌رهێنانن به یارمه‌تی كۆمپانیای ئه‌ی سی ئێس كه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و قه‌ته‌ڕییه‌كان نایانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ پێرێز ئاڵۆز بكه‌ن.
كیلیان ئێمباپێ وه‌رزی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی 2024 له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نوێكرده‌وه و خاڵێكیش له گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌یه كه ده‌توانێت وه‌رزێك زیاتر و تا هاوینی 2025 گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه.
كیلیان ئێمباپێ ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2018 یانه‌ی مۆناكۆی جێهێشت و به به‌های 180 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 260 یاری، 212 گۆڵ و 98 ئاسیستی كردووه.