له ئامه‌ده‌وه فڕۆكه‌ى جه‌نگى بۆ كوشتنى ئه‌ردۆغان ناردرابوو
دۆسيه‌ى كوده‌تاكه‌ى توركيا سه‌ردێڕى هه‌واڵه‌كانى جيهانه و له نوێترين پێشهاتدا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و فڕۆكانه‌ى بۆ كوشتنى ئه‌ردۆغان ئاماده‌كرابوون له شارى ئامه‌ده‌وه ره‌وانه كرابوون.
K24 – هه‌ولێر:
دۆسيه‌ى كوده‌تاكه‌ى توركيا سه‌ردێڕى هه‌واڵه‌كانى جيهانه و له نوێترين پێشهاتدا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و فڕۆكانه‌ى بۆ كوشتنى ئه‌ردۆغان ئاماده‌كرابوون له شارى ئامه‌ده‌وه ره‌وانه كرابوون.
شه‌وى 15ى ته‌مموزى 2016، رووداوى #كوده‌تاى_سوپاى_توركيا له دژى حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران بن عه‌لى يه‌ڵدرم روويدا.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى دۆغانى توركيايى بڵاويكرده‌وه، ئه‌و فڕۆكانه‌ى بۆردومانى ئه‌نقه‌ره‌يان كردبوو، له شارى ئامه‌ده‌وه ئاماده كرابوون و بۆ كوشتنى سه‌رۆك كۆمار ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ره‌وانه كرابوون.