حكومه‌تى ئاكپارتى به هه‌زاران فه‌رمانبه‌رى ده‌رده‌كات
حكومه‌تى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا كه‌وتووه‌ته خۆ به ده‌ركردن و ده‌ستگيركردنى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌وه تۆمه‌تى تێوه‌گلان له كوده‌تاكه‌ى ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگهيان دراوه‌ته پاڵ.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا كه‌وتووه‌ته خۆ به ده‌ركردن و ده‌ستگيركردنى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌وه تۆمه‌تى تێوه‌گلان له كوده‌تاكه‌ى ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگهيان دراوه‌ته پاڵ.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى توركيا 393 فه‌رمانبه‌رى له پۆسته‌كانيان دوورخستووه‌ته‌وه به هۆى ئه‌وه‌ى گومانيان لێكراوه سه‌ر به ره‌وتى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى ئاكپارتى بڕياريدا 15 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى خۆى له كاره‌كانيان دووربخاته‌وه به هۆى ئه‌وه‌ى گومانيان لێده‌كرێت لايه‌نگرى رێكخستنه‌كانى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بن.
هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگيركردن و راوه‌دوونانى لايه‌نگرانى گوله‌ن به‌رده‌وامه.