سوپاى توركيا تێوه‌گلانى له كوده‌تا ره‌تكرده‌وه
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا ره‌تيكرده‌وه، سوپا به شێوه‌يه‌كى گشتيى په‌يوه‌ندى به كوده‌تاكه‌ى ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌وه هه‌بووبێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا ره‌تيكرده‌وه، سوپا به شێوه‌يه‌كى گشتيى په‌يوه‌ندى به كوده‌تاكه‌ى ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌وه هه‌بووبێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا روونيكرده‌وه، سوپا به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى له پشت كوده‌تاكه‌وه نه‌بووه و هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به‌و هه‌وڵه‌وه نه‌بووه كه كوده‌تاچييه‌كان بۆ گۆڕينى حوكم داويانه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، زۆرينه‌ى هێزه چه‌كداره‌كان دڵسۆزى وڵات و نه‌ته‌وه‌ى توركن و هيچ پهيوهندييهكيان به‌و كوده‌تايه‌وه نه‌بووه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركان، ئه‌و كه‌سانه‌ى له كوده‌تاكه‌دا به‌شدارييان كردووه به "خيانه‌تكار" وه‌سفكردووه و كردهوهكهشانى به "شورهيى" ناوبردووه.