راوێژكارێكى باڵاى ئه‌ردۆغان ده‌ستگيركرا
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سميى توركيا بڵاويكرده‌وه، راوێژكارى هێزه ئاسمانييه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ده‌ستگيركراوه.
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سميى توركيا بڵاويكرده‌وه، راوێژكارى هێزه ئاسمانييه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ده‌ستگيركراوه.
ئه‌نادۆڵ له هه‌واڵێكدا، ده‌ستگيركردنى ئه‌ركان كيفراك، راوێژكارى ئه‌ردۆغان بۆ كاروبارى هێزى ئاسمانى راگه‌ياند.
به گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه ناوبراو له كاتى به‌سه‌ر بردنى پشوودا له ميوانخانه‌يه‌كى ناوچه‌ى سيريكى ئه‌نتاليا له باشوورى توركيا ده‌ستگيركراوه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره.