بێژه‌ره‌كه‌ى سى ئێن ئێن تورك نهێنى په‌يوه‌نديكردنى به ئه‌ردۆغانه‌وه ئاشكرا ده‌كات
ئه‌و بێژه‌ره‌ى سى ئێن ئێن تورك، په‌يوه‌ندى به ئه‌ردۆغانه‌وه كرد، ورده‌كارى و نهێنييه‌كانى پشت په‌رده‌ى ئه‌و په‌يوه‌ندييه ئاشكرا ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و بێژه‌ره‌ى سى ئێن ئێن تورك، په‌يوه‌ندى به ئه‌ردۆغانه‌وه كرد، ورده‌كارى و نهێنييه‌كانى پشت په‌رده‌ى ئه‌و په‌يوه‌ندييه ئاشكرا ده‌كات.
هاندى فورات، ژنه بێژه‌رى كه‌ناڵى سى ئێن ئێن تورك شه‌وى كوده‌تاكه‌ى سوپاى توركيا په‌يوه‌ندى به سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه‌وه كرد و له رێگه‌ى مۆبايله‌وه ئه‌ردۆغان په‌يامێكى ئاراسته‌ى ئه‌ندام و لايه‌نگرانى پارته‌كه‌ى كرد.
ئه‌و ژنه بێژه‌رى روونيكردووه‌ته‌وه، شه‌وى كوده‌تاكه، كاتێك بيستوويه‌تى كوده‌تا كراوه له رێگه‌ى ئه‌پڵيكه‌يشنى بيركسۆبى مۆبايلى هۆشمه‌نده‌وه په‌يوه‌ندى به سه‌رۆك كۆماره‌وه كردووه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌ردۆغان ده‌ستبه‌جێ وه‌ك عاده‌تى هه‌ميشه‌يى وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه.
هاندى فورات ده‌ڵێت: به به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌مم وت كه په‌يوه‌نديم به سه‌رۆكه‌وه كردووه و ئه‌و سه‌لامه‌ته، ئه‌ويش پێى وتم ده‌ستبه‌جێ داواى لێبكه راسته‌وخۆ قسه بكات.
به گوێره‌ى قسه‌كانى هاندى فورات، ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆك وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه و ئاماده‌ى ده‌ربڕيوه بۆ قسه‌كردن.
ئه‌و ژنه بێژه‌ره روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و له‌و كاته‌دا له ناو ستۆديۆ بووه و ده‌رفه‌تى نه‌بووه له رووتى ته‌كنيكييه‌وه ئاماده‌كارى بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، له مۆبايله‌كه‌يدا به‌رنامه‌ى سكايپى نه‌بووه، كاتێك سه‌رۆكيشى لێى پرسيوه ئايا سكايپت هه‌يه، وتوويه‌تى نيمه. به‌ڵام ئه‌پڵيكه‌يشنى فه‌يس تامم هه‌يه. ئه‌ويش وتويه‌تى به‌و قسه ده‌كه‌م.
ئه‌و بێژه‌ره ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، به هاوڕێكانى وتووه، سه‌رۆك ئاماده‌يه و ئه‌پڵيكه‌شنى فه‌يس تايم بۆ قسه‌كردن به‌كارده‌هێنێت.
شه‌وى هه‌ينى رابردوو، دواى ماوه‌يه‌كى كورت له كوده‌تاكه‌ى سوپاى توركيا، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له رێگه‌ى شاشه‌ى كه‌ناڵى سى ئێن ئێن توركه‌وه ده‌ركه‌وت و داواى له خه‌ڵك كرد، بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا به درووشمى ئاينييه‌وه كۆبوونه‌وه و پشتيوانيى خۆيان بۆ ئه‌ردۆغان ده‌بڕى.