ورده‌كارى ده‌ستگيركردنى سه‌رۆك ئه‌ركانى توركيا ئاشكرا ده‌بێت
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى سوپاى توركيا ورده‌كارى ده‌ستگيركردنى ياريده‌ده‌رى سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى توركيا ليفينت تور‌كان و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى وشكانى فهريقى يه‌كه‌م ساڵح زه‌كى جولاق و سه‌رۆك ئه‌ركان ئيحسان ياوه‌رى ئاشكرا كرد.
K24 – هه‌ولێر:

به گوێره‌ى زانيارى ميدياى توركيا تور‌كان بانگهێشتى جولاق و ياوه‌رى كردووه بۆ باره‌گاى سه‌رۆكايه‌تى گشتيى ئه‌ركان له ئه‌نقه‌ره و كاتێك جولاق كاتژمێر 9:00 شه‌و گه‌يشتووه و دهمهقاڵێيان درووست بووه و تور‌كان ويستوويه‌تى فه‌رمانده‌ى هێزى وشكانى ده‌ستبه‌سه‌ر بكات.
له‌و كاته‌شدا سه‌ربازانى كوده‌تاچى ته‌قه‌يان له ياوه‌رى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى وشكانى كردووه و ده‌ستبه‌جێ مولازمى يه‌كه‌م بولنت ئهيدن كوژراوه. هه‌روه‌ها نه‌قيب براك ئهكين سه‌رۆكى پاسه‌وانه‌كانى بريندار بووه.
ميدياى توركيا ئه‌وه‌شيان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كوده‌تاچييه‌كان سه‌رۆك ئه‌ركانى گشتى فهريقى يه‌كه‌م خهلوسى ئاكاريان بردووه بۆ شوێنێكى ديكه و دهستبهسهريان كردووه. پاشان له رێگه‌ى بنكه‌ى ئاسمانى ئاكينجيهوه ره‌وانه‌ى ئه‌نقه‌ره‌يان كردووه. به‌و شێوه‌يه تا كاتژمێر 3:00ى دواى نيوه‌ڕۆى شه‌ممه ماوه‌ته‌وه و دواتر هێزه ئه‌منييه‌كان رزگاريان كردووه.