پێرێز ده‌یه‌وێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ سوود له‌ پلانێكی بارسێلۆنا وه‌ربگریت

فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید

فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ریال مەدرید دەیەوێت هه‌مان پلانی بارسێلۆنا دووباره‌ بكاته‌وه‌، پێرێز به‌ نیازه‌ دوو کۆنسێرتی دوو گۆرانیبێژی ئافرەت لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ساز بكات و تێچووی گواستنەوەی کلیان ئێمباپێ کە 200 ملیۆن یۆرۆیە بەدەست بێنێت و ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی یانەکەی.

کلیان ئێمباپێ هاوشێوەی هاوینی رابردوو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی شێواندووە و رۆژانە بووتە مانشێتی رۆژنامەکانی فەرەنسا و ئیسپانیا و جیهان، تاوەکو ئێستاش دیار نیە ئەم یاریزانە چ پلانێکی هەیە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو چی بکات، زۆربه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانیش به‌ ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ن كه‌ ره‌نگه‌ خه‌ونی ئێمباپێ به‌ درێسی ریال مه‌درید له‌م هاوینه‌ بێته‌ دی.

لە نوێترین کاردانەوە لەسەر قسەکانی ئەو یاریزانە کە گوتوویەتی ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، میری قەتەر، کارگێری پاریس سانجێرمانی راسپاردووە، بۆ ئەوەی یاریزانەکە ئاگادار بکەنەوە، یان ئەوەتا بڕیار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بدات، یان دەبێت هەر ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەیان جێبێڵێت.

شازادەکان دڵنیان لەوەی ئێمباپێ هاوینی داهاتوو لە یانەکەیان بەردەوام نابێت، بۆیە نایانەوێت بێ بەرامبەر دەستبەرداری بن و لە پلانیادا هەیە ئەم هاوینە دەستبەرداری بن و نزیکترین یانەش بۆ گواستنەوەی ریال مەدریدە، بۆیە یانە فەرەنسیەکە داوای 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامە لێ پاریزیانی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، ئێمپابێ دەیەوێت تاوەکو وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی پاداشتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆیە وەربگرێت، چونكه‌ پێشتر به‌ڵێنی پێدرابوو ئه‌گه‌ر تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ پاریس بمێنێته‌وه‌ 150 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو پاداشت پێده‌درێ.

ماڵپەری گۆڵی جیهانیش ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ریال مەدرید ئامادەیە 200 ملیۆن یۆرۆ لەم هاوینە بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ خەرج بکات و ئەو پارەیەش لە داهاتی دوو کۆنسێرتی گۆرانی گوتن لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەدەست دێنتەوە.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، فلۆرێنتینۆ پێرێز له‌گه‌ڵ تایلۆر سویفتی خانمه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مریكا رێككه‌وتووه‌ كه‌ له‌ مانگی ئایاری 2024 له‌ نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ كۆنسێرتێك ساز بكات، ته‌نانه‌ت پلان بۆ ئه‌وه‌ دانراوه‌ سانتیاگۆ دوای نۆژه‌نكراوه‌ی پێشوازی له‌ زۆربه‌ی ئاهه‌نگ و بۆنه‌ گه‌وره‌كان ده‌كات له‌ پێناو كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین داهات.

ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت ركابه‌ری له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا بكات كه‌ پێشتر ئه‌و یانه‌یه‌ 4 كۆنسێرتیان له‌ كامپ نوو بۆ گۆرانیبێژه‌ ناوداره‌كان ساز كردبوو  له‌وانه‌ خانمه‌گۆرانیبێژی ئه‌مریكا (بیۆنسێ).

سه‌رچاوه‌كه‌ نووسیویه‌تی: فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌دریدیش به‌ نیازه‌ گۆرانیبێژان (بۆنسێ و كۆڵدپلای) به‌ره‌و سانتیاگۆ رابكێشێت.

تایلۆر سویفت، فلۆرێنتینۆ پێرێز و كلیان ئێمباپێ
تایلۆر سویفت، فلۆرێنتینۆ پێرێز و كلیان ئێمباپێ