نۆره‌ى راگرى كۆليژهكانه
كه‌ناڵى تى ئاڕ تى توركيا بڵاويكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى زانستى داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له 1577 راگرى كۆليژى زانكۆكانى توركيا كردووه و ئه‌مڕۆ ده‌بێت دهستلهكاركێشانهوهيان پێشكه‌ش بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى تى ئاڕ تى توركيا بڵاويكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى زانستى داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له 1577 راگرى كۆليژى زانكۆكانى توركيا كردووه و ئه‌مڕۆ ده‌بێت دهستلهكاركێشانهوهيان پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا سه‌دان فهرمانبهريان له نووسينگهى سه‌رۆك وه‌زيران و به‌ڕێوبه‌رى كاروبارى ئاينى توركيا ده‌ركردووه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له كوده‌تاكه‌ى سوپاى توركيا تێوه‌گلاون.
هه‌ر له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا 399 فه‌رمانبه‌ر ده‌ستگيركراوون و بڕياردراوه له كاره‌كانيان ده‌ربكرێن.
هه‌روه‌ها به هه‌زاران فه‌رمانبه‌رى ده‌وڵه‌ت و پۆليس و سه‌رباز و پله‌دار و هاووڵاتى له پۆست و كاره‌كانيان ده‌ركراوون ياخود ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى هاوسۆزى گرووپ و رێكخستنه‌كانى فه‌تحوڵڵا گوله‌نن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى توركيا 393 فه‌رمانبه‌رى له پۆسته‌كانيان دوورخستووه‌ته‌وه به هۆى ئه‌وه‌ى گومانيان لێكراوه سه‌ر به ره‌وتى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى ئاكپارتى بڕياريدا 15 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى خۆى له كاره‌كانيان دووربخاته‌وه به هۆى ئه‌وه‌ى گومانيان لێده‌كرێت لايه‌نگرى رێكخستنه‌كانى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بن.
هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگيركردن و راوه‌دوونانى لايه‌نگرانى گوله‌ن به‌رده‌وامه.