ئهسۆشێيتد پرێس: رێككهوتنى ناووكى رێگرى له ئێران ناكات
ئاژانسى ههواڵدهرى ئهسۆشێيتدپرێس بڵاويكردووهتهوه، رێكکەوتنی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا رێگەی دەستڕاگەیشتن بە چەكی ناووکی لە ئێران ناگرێت.
K24 – ههولێر:
ئاژانسى ههواڵدهرى ئهسۆشێيتدپرێس بڵاويكردووهتهوه، رێكکەوتنی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا رێگەی دەستڕاگەیشتن بە چەكی ناووکی لە ئێران ناگرێت.
بەپێی چەند بەڵگەنامەیەکی نھێنی كە بڵاوكراونەتەوە رێكکەوتنی ناووکی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك نەرمی نوواندنێكی زۆر بەرامبەر ئێران كراوە و ئێران دەتوانێت لە داھاتوودا ببێتە خاوەن چەكی ناووكى.
به گوێرهى بهڵگهنامهكه، رێكکەوتنی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆیەك لاوازە و پڕە لە نەرمی نواندن بەرامبەر ئێران. لە بەڵگەنامەکاندا ئەسۆشەیتید پرێس دەڵێت: لەناو كۆبوونەوەكان دەستی كەوتووە، ئێران مافی توانای ناووكى پیشەسازی دەبێت و ئێران لەماوەی 10 ساڵ دەتوانێت ببێتە خاوەن چەكی ناووكيش. ھەر بەپێی ئەو ئاژانسە ئێد رۆیس سەرۆكی لێژنەی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا دانی بە درووستی ئەو بەڵگانەدا ناوە.