فشارى نهيارانى رووحانى بۆ سهر براكهى بەردەوامە
لە درێژەی فشاری نەیارانی حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماری ئێران، کۆمیسیۆنی پەروەردەی پەرلهمانی ئێران، لە دۆسیەی دۆکتۆرای برای سەرۆک کۆمار دەکۆڵێتەوە.
K24 – ههولێر:
لە درێژەی فشاری نەیارانی حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماری ئێران، کۆمیسیۆنی پەروەردەی پەرلهمانی ئێران، لە دۆسیەی دۆکتۆرای برای سەرۆک کۆمار دەکۆڵێتەوە.
عەلی رەزا سەلیمی، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی کۆمیسیۆنی پەرەەردە و لێکۆڵینەوەی پەرلهمانی ئێران ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ئەم کۆمیسیۆنەدا دۆسیەی چۆنیەتیی وەرگیرانی برای سەرۆک کۆماری ئێران بۆ قۆناغی دوکتۆرا لە زانکۆی شەهید بەهەشتیی تاران گفتوگۆی لەسەر کراوە و لەسەر داوای ئەندامان، سەرۆکی کۆمیسیۆن دەسەڵاتی داوەتە کۆمیتهی خوێندنی باڵا بۆ ئەوەی بە شێوەی تایبەت لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیە بکەن.
رکابەران و نەیارانی حەسەن رووحانی دەڵێن، برای سەرۆک کۆمار بە شێوەی نایاسایی و لە رێگای بە کارهێنانی دەسەڵاتەوە لە قۆناغی دۆکتۆرا لە زانکۆی شەهید بەهەشتیی تاران وەرگیراوە.