ئه‌و 9 ئه‌ستێره‌یه‌ی به‌ گۆڕینی یانه‌كه‌یان ماڵیان وێران بوو

هاری ماگوایه‌ر و كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ درێسی مانچێسته‌ر یونایتد
هاری ماگوایه‌ر و كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ درێسی مانچێسته‌ر یونایتد

بەشێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ لە باشترین ئاستیان و لە سەردەمێکی زێڕین یانەکانیان جێهێشت و روویان لە یانەی دیکە کرد، کەچی پەشیمان بوونەوە چونکە نەیانتوانی بەردەوام بن و لەگەڵ یانە نوێیەکانیان تروسکاییان لەدەست دا و چارەنووسی یاریکردنیان وێران بوو.

1ـ فیلیپ کۆتینیۆی بەڕازیلی یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی پرێمەرلیگ بوو ئەو کاتەی درێسی لیڤەرپوولی دەپۆشێ، بەڵام لە 2018 بە 135 ملیۆن یۆرۆ رووی لە بارسێلۆنا کرد، لەگەڵ ئەم یانەیە بە تەواوی تروسکایی لەدەست دا، تەنانەت ئێستا لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا ناتوانێت شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی بکاتەوە.

2ـ ئێدین هازارد یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی چێڵسی و پرێمەرلیگ بوو، بەڵام لە 2019 بڕیاریدا بە 115 ملیۆن یۆرۆ روو لە ریال مەدرید بکات، به‌مه‌ش بووه‌ گرانبه‌هاترین یاریزان له‌ مێژووی ریال مه‌درید، ئەم هەنگاوەی هازارد بووە دەردێکی گەورە و بە جۆرێک ئێستا ئەم ئەستێرە بەلجیکیە بێ یانەیە و وازهێنانی له‌ یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش راگه‌یاندووه‌.

3ـ ئالێكسیس سانچێز لە سەردەمی خۆی ئەستێرەی یەکەمی ئارسێناڵ بوو، بەڵام لە 2018 بڕیاریدا بچێتە مانچێستەر یونایتد و گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆپهاوێژەکان نوێ نەکردەوە، بە گرێبەستێک کە مخیتاریان تێیدا بەشداری پێکرا چووە ریزی شەیتانەسوورەکان و سەردەمێکی خراپی بەڕێکرد، ئێستاش لە مارسێی فەرەنسی یاریی دەکات.

4ـ فێرناندۆ تۆرێس یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی لیڤەرپوول و پرێمەرلیگ بوو، لێ هەمووانی شۆک کرد کاتێک بڕیاری رۆیشتنی دا و چووە ریزەکانی چێڵسی و خراپترین ئاست و خراپترین بڕیاری لەگەڵ بلوز پێشکەش کرد.

5ـ ریکاردۆ کاکا باشترین یاریزان بوو لە جیهاندا لەگەڵ ئەیسی میلان سەردەمێکی زێڕینی بەڕیکرد، کەچی بڕیاریدا بچێتە ریال مەدرید و لەوێ هێندە خراپ دەرکەوت تا خۆی لەسەر کورسی یەدەگ بینیەوە.

6ـ پیانیچ هیچ کێشەی لە یوڤێنتۆس نەبوو، یەکێکیش بوو لە باشترین ناوەڕاستکارەکانی ئیتاڵیا، لە 2020 بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ چووە بارسێلۆنا، بەڵام نەیتوانی شوێنەکە بە بۆسکێتس چۆڵ بکات و ئێستاش لە یانەی شاریقەی ئیماراتی یاریی دەکات.

7ـ ئالێکس سۆنگ ناوەڕاستکاری کامێرۆنی لە 2012 بڕیاریدا لە ئارسێناڵ جیابێتەوە لە کاتێکدا باشترین وەرزی لەگەڵ ئارسێناڵ بەڕێکرد، دوور لە پێشبینییەکان ئاستی دابەزی و تروسکایی لە یاریگاکانی تۆپی پێ لەدەست دا.

8ـ شێڤچێنکۆ بە یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی مێژووی سێریا ئەی دادەنرێت، لە 2006 بڕیاریدا لە ئەیسی میلان بڕوات و بچێتە چێڵسی، ئەو بڕیارەی تا ئێستا ئەستێرە ئۆکرانیەکە لێی پەشیمانە.

9ـ هاری ماگوایەر گرانبەهاترین بەرگریکاری مێژوو ئەستێرەی دیاریی لیستەر سیتی بوو، لە 2019 چووە مانچێستەر یونایتد بەڵام نەیتوانی گەشتە بە ئاستی بدات و گەیشتە ئەو رادەیەی لەژێر سەرکردایەتی تێن هاگ ببێتە یاریزانی یەدەگ و رۆژ بە رۆژ ناووبانگی لەدەست دەدات.

Fly Erbil Advertisment