لە ئێران بەرھەمەكانی ئهپڵ كۆدەكرێنەوە
ئەگەر كۆمپانیای ئەپڵ لە ئێران نوێنەرایەتی فەرمی نەكاتەوە
K24 – ههولێر:
عەباس نەخعی بەڕێوبەری ناوەندی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ قاچاخ بە ھەواڵدەری تەسنیمی راگەیاند، ئەگەر كۆمپانیای ئەپڵ لە ئێران نوێنەرایەتی فەرمی نەكاتەوە، مۆبایل و بەرھەمەكانی ئەو كۆمپانیایە لە بازاڕەكانی ئەو وڵاتە كۆدەكرێنەوە.
بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا پرۆژەیەك بۆ مۆبایل لە ئێران جێبەجێبكرێت كە تێیدا كۆمپانیاكانی بەرھەمھێنانی مۆبایل بۆ فرۆشتنی بەرھەمەكانیان لە ئێران دەبێت نوێنەرایەتی بكەنەوە.
بە وتەی نەخعی لە ئێستادا تەنیا كۆمپانیای ئەپڵ نوێنەرایەتی فەرمی نیە و ئەگەر بەردەوام بێت لە چەند رۆژی داھاتوودا بەرھەمەكانی ئەو كۆمپانیایە لە بازارەكان كۆ دەكرێنەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە سەندیكای بەرھەمە پێشكەوتووەكانی ئێران پێی وایە ئەو كارە دەبێتە ھۆی زیاتر بوونی قاچاخی مۆبایل لە ئێراندا.