ئێران له تهمهنى خۆيدا گهورهترين باندى قاچاخچى دهستگيردهكات
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ھۆرمۆزگان بە ميدياى ناوخۆى ئێرانی راگەیاند، باندێكی گەورەی قاچاخ دەستبەسەر كراون.
K24 – ههولێر:
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ھۆرمۆزگان بە ميدياى ناوخۆى ئێرانی راگەیاند، باندێكی گەورەی قاچاخ دەستبەسەر كراون.
عەزیزوڵڵا مەلیكيی ئاشكرایكردووە، 11 بارھەڵگری گەورە پێكھاتوو لە ژمارەیەكی زۆر ناسنامەی ساختە وكەلوپەلی ناوماڵ، كەرەستەی ئۆتۆمبێل، یاری منداڵان و چەندین شتی دیكە دەستی بەسەردا گیراوە و لەو پەیوەندیەدا 17 كەس دەستبەسەر كراون.
بە وتەی مەلیكيی بەدواداچوون بۆ ئاشكرا بوونی 23 كەسی دیكە درێژەی ھەیە.
بڕی ئەو قاچاخە 190 ملیۆن تمەنی ئێران بووە وبە وتەی مەلیكبی ئەوە گەورەترین كاری قاچاخه لە دوای ھاتنە سەر كاری دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیە.