تاران: پەرە بە چالاكی موشەكيی دەدەین

كۆمارى ئيسلامى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر چالاكى پێشخستنى تواناى مووشه‌كى.

K24 – هه‌ولێر:

حسێن ده‌ھقان وەزیری بەرگری ئێران لە مەراسيمێكی سەربازیدا بە میدیاكانی ئێرانی راگەیاند، كۆمارى ئيسلامى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر چالاكى پێشخستنى تواناى مووشه‌كى.

ده‌هقان گوتيشى: توانیومانە لە بەشی دەریایی و زەمینی و ئاسمانی و ھەروەھا بەرھەمھێنانی مووشەك و سیستەمی بەرگری ئاسمانی رۆژ بە رۆژ پێشبكەوین و شەڕی دەروونی دوژمن كاریگەری لەسەر ئەو پێشكەوتنانە نەبووە و ناشبێ.

لەو مەراسيمەدا بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری 8 كۆپتەر رادەستی ناوەندەكانی لەشكریی ئێران كران.

ھاوكات لە مەراسيمەكەدا ده‌ھقان وتوویەتی: بەرەوپێشبردنی ئاستی مووشەكی ئێران لە ھیچ دۆخێكدا راناوەستێ و ئێمە بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی بەرھەمھێنانی مووشەكی پێشكەوتوو.

بەھۆی چالاكی مووشەكی ئێران تا ئێستا گەمارۆی مووشه‌كی لەسەرە و ئەو پرسە بەردەوام مشتومڕی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە.