رووسیا 40 تەن ئاوی قورس لە ئێران دەكڕێت

بڕياره‌ كۆمارى ئيسلامى ئێران 40 تەن ئاوی قورس دەفرۆشێتە رووسیا.

K24 – هه‌ولێر:

بڕياره‌ كۆمارى ئيسلامى ئێران 40 تەن ئاوی قورس دەفرۆشێتە رووسیا.

لە دانیشتنی كۆمیسیۆنی ھاوبەشی رێككەوتنی ناووكى ئێران لە شاری ڤیەننای نەمسا كە ئەمڕۆ دەستیپێكرد، عەباس عەراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكاندا باس لە فرۆشتنی 40 تەن ئاوی قورسی ئێران بە رووسیا كراوە و لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا لەوبارەوە لە وتووێژدان.

عەراقچی وتیشی: ھێشتا كاتی رێككەوتن و گرێبەستی فرۆشتنی ئاوی قورسی ئێران بە رووسیا دیار نییە و ئاشكراشیكرد، جگە لە رووسیا چەند وڵاتێكی ئەورووپیش لە ھەوڵی كڕینی ئاوی قورسی ئێرانن.

ھەفتەی رابردوو، رێكخراوی وزەی ناوەكی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی 32 تەن ئاوی قورسی فرۆشتووه‌تە ئەمریكا و تا یەك مانگی دیكە رادەستی ئەمریكا دەكرێت.