لەسەدا 13ی خەڵكی ئێران نەخوێندەوارن

بە گوێره‌ى ئامارە جیھانییەكان تا كۆتایی ساڵی 2015 لە سەدا 13ی خەڵكی ئێران نەخوێندەوارن و توانای نووسین و خوێندنەوەیان نییە.

K24 – هه‌ولێر:

بە گوێره‌ى ئامارە جیھانییەكان تا كۆتایی ساڵی 2015 لە سەدا 13ی خەڵكی ئێران نەخوێندەوارن و توانای نووسین و خوێندنەوەیان نییە.

دوایین ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردەی ئێرانیش ئاماژە بەوە دەكات كە 9 ملیۆن لە خەڵكی ئێران نەخوێندەوارن و توانای نووسین و خوێندنەوەیان نییە.

عەلی ئەسغەر فانی وەزیری پەروەردەی ئێران لەبارەی رێژەی نەخوێندەواری لە ئێران رایگەیاند، زیاتر لە یەك ملیۆن و نیوی نەخوێندەواران تەمەنیان لە ژێر 50 ساڵیەوەیە و ھەوڵەكانیان لە كەمكردنەوەی رێژەی نەخوێندەواری بەردەوامە.

رێكخراوی یۆنسكۆش دەڵێت: لە 7 ملیار رێژەی دانیشتوانی جیھان، لەسەدا 20ی نەخوێندەوارن و ساڵانە نزیكەی 50 ملیۆن كەس لە رێژەی نەخوێندەوارانی جیھان زیاد دەبن.