واشنتن له پرسى ده‌ركردنى گوله‌ن ده‌كۆڵێته‌وه
كۆشكى سپى رايگه‌ياند، له پرسى ده‌ركردنى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌كۆڵێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكى سپى رايگه‌ياند، له پرسى ده‌ركردنى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌كۆڵێته‌وه.
گوله‌ن به رابه‌رى ره‌وتێكى ئيسلامى داده‌نرێت و له ويلايه‌تى په‌نسلڤانياى ئه‌مريكا نيشته‌جێيه.
حكومه‌تى توركيا گوله‌ن به داڕێژه‌رى پلانى #كوده‌تاى_سوپاى_توركيا تۆمه‌تبار ده‌كات، كه رۆژى 15ى ته‌مموز/ يۆليۆ ئه‌نجامدرا و شكستيهێنا.
جۆرج ئێرنست، گوته‌بێژى كۆشكى سپى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ئاشكرايكرد، هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما و سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به ته‌له‌فۆن گفتوگۆيان كردووه.
ئێرنست ئه‌وه‌شى گوتوه: هه‌ردوو سه‌رۆك له باره‌ى ده‌ركردنى فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كردووه.
روونيشيكرده‌وه، حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره هه‌ندێك به‌ڵگه‌ى ئه‌ليكترۆنى له باره‌ى تێوه‌گلانى گوله‌نه‌وه راده‌ستى ئه‌مريكا كردووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و دادى ئه‌مريكا له‌و پرسه ده‌كۆڵنه‌وه.
ماوه‌ى 30 ساڵه ئه‌مريكا و توركيا رێككه‌وتنيان له باره‌ى ده‌ركردنى نه‌يارانى يه‌كدييه‌وه له وڵاته‌كانيان هه‌يه.
جۆرج ئێرنست، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، به گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌مريكا له داواكارى توركيا بۆ ده‌ركردنى گوله‌ن ده‌كۆڵێته‌وه.
پێشتر فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ره‌تيكردبوويه‌وه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به كوده‌تاكه‌ى توركياوه هه‌بێت.