باوک و کوڕێک کەوتنە ناو رووباری باڵەکایەتی
K24 – سۆران
کەمێک پێش ئێستا دوو گەشتیاری بە رەگەز عەرەب کە باوک و کوڕن کەوتوونەتە ناو رووباری باڵەکایەتی لە نزیک پردی حافیز، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کوڕەکە خنکاوە.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە کوردستان24ی راگەیاند، دوو گەشتیاری بە رەگەز عەرەب لە نزیک پردی حافیز کەوتوونەتە ناو رووباری باڵەکایەتی، بەگوێرەی زانیارییەکان باوکەکە رزگار کراوە و کوڕەکەی خنکاوە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران راشیگەیاند، ئەو دوو گەشتیارەی بە مەبەستی گەشت سەردانی ناوچەکەیان کردووە.
پەیامنێری کوردستان24 لە ناوچەکە رایگەیاند، باوکەکە رزگار کراوە و تەرمی ئەو کوڕەی خنکاوە رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە.