ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا نزيكه‌ى په‌نجا هه‌زار فهرمانبهريان ده‌ركرد
شاڵاوى ده‌ركردن و ده‌ستگيركردنى نه‌يارانى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى و حكومه‌ته‌كه‌ى به‌رده‌وامه و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌ركراو گه‌يشته 49 هه‌زار كه‌س.
K24 – هه‌ولێر:
شاڵاوى ده‌ركردن و ده‌ستگيركردنى نه‌يارانى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى و حكومه‌ته‌كه‌ى به‌رده‌وامه و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌ركراو گه‌يشته 49 هه‌زار كه‌س.
رۆژى 15ى تهمموز/ يۆليۆى 2016 به‌شێك له فه‌رمانده‌كانى سوپاى توركيا كوده‌تايه‌كى شكستخواردوويان دژى حكومه‌تى ئاكپارتى ئه‌نجامدا.
له به‌رامبه‌ردا، حكومه‌تى توركيا ده‌ستيكرد به ده‌ركردنى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى تۆمه‌تبارن به لايه‌نگرى بۆ ره‌وتى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن.

رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركيا بڵاويكرده‌وه، تا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره 49 هه‌زار و 321 فه‌رمانبه‌رى له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان ده‌ركردووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى خوێندنى باڵا بڕياريدا 577 راگرى كوليژ كه 176يان مامۆستان له زانكۆ حكومييه‌كان و 401 زانكۆى ئه‌هلى ده‌ربكات.

رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، تا ئه‌مڕۆ حكومه‌ت مۆڵه‌تى كاركردنى له 21 هه‌زار مامۆستاى قوتابخانه تايبه‌ته‌كان وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش رايگه‌ياندووه، 15 هه‌زار و 200 فه‌رمانبه‌رى ده‌ركردووه.

نو‌عمان مورتولموش، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا رايگه‌ياند، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌يان لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ 9 هه‌زار و 332 كه‌س ده‌ستپێكردووه.
له‌و ژماره‌يه 80 كه‌سيان فه‌رمانده بوونه له سوپا و زياتر له 6 هه‌زاريان سه‌رباز و 100 كه‌سيان پۆليس بوونه له‌گه‌ڵ دوو راوێژكارى سه‌ربازى سه‌رۆك كۆمار و 755 دادوه‌ر و داواكارى گشتيى و سه‌دان فه‌رمانبه‌رى ئاسايى.

به گوێره‌ى زانيارى رۆيته‌رز ته‌نيا له نووسينگهى سه‌رۆك وه‌زيران 257 فه‌رمانبه‌ر دهكراوون.
هه‌روه‌ها له نووسينگهى ئه‌ردۆغان 2 هه‌زار و 600 فه‌رمانبه‌ر دهكراوون.
له به‌ڕێوبه‌رايه‌تى كاروبارى ئاينيش 492 فه‌رمانبه‌ر ده‌ركراوون.
له ده‌زگاى هه‌واڵگرى نيشتيمانى توركياش 100 فه‌رمانبه‌ر ده‌ركراوون و 180 كارمه‌ندى تايبه‌تى ده‌زگاكه‌ش دوورخراونه‌ته‌وه.

ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا به‌رده‌وامن له راوه‌دوونانى لايه‌نگرانى گوله‌ن. له باره‌ى ميدياشهوه بێ‌باك نه‌بوونه و 24 كه‌ناڵى راگه‌ياندنى وڵاتيان داخستووه و مۆڵهتيان هه‌ڵوه‌شاندوونه‌ته‌وه.
.jpg)