نوێترین ده‌نگۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌ی یاریزانان
رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.
* كارگێری پاریس سانجێرمان بڕیاریداوه سبه‌ی له‌گه‌ڵ كلیان ئێمباپێ له‌باره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كۆببێته‌وه - ماركا
* مانچێسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ چیڵسی گه‌یشته رێككه‌وتن مه‌یسن ماو‌نت به‌رامبه‌ر 60 ملیۆن پاوه‌ند ده‌چێته ریزه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كان – فابریزیۆ رۆمانۆ
* مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوو گواستنه‌وه‌ی ئاندرێ ئۆنانای گۆڵپارێزی كامیرۆنی یانه‌ی ئینته‌ر میلان یه‌كلایی بكاته‌وه، ئیریك تێن هاگی راهێنه‌ری مان یونایتد سووره له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڵپارێزه و ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگره‌وه‌ی دی خیای گۆڵپارێزی ئیسپانیا كه نزیك له جێهیشتنی ریزه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كان – فابریزیۆ رۆمانۆ
* فابیۆ كارڤاهۆ یاریزانی پۆرتوگالی یانه‌ی لیڤه‌رپوول گه‌یشتووه‌ته ئه‌ڵمانیا و ئه‌م ئێواره‌یه پشكنینی پزیشكی ده‌كات و په‌یوه‌ندی به لایپزیگ ده‌كات، هه‌ردوو یانه رێككه‌وتوون كه ئه‌م یاریزانه بۆ یه‌ك وه‌رز به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه بكات به‌بێ بوونی هیچ بڕگه و مه‌رجێكی كڕینه‌وه - فابریزیۆ رۆمانۆ
* یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه واز له مارسێلۆ برۆزۆڤیچی به‌رگریكاری كرواتی ناهێنێت و له هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕایكردنی ئه‌و یاریزانه به‌رده‌وامه، ئینته‌ر میلان رازیبووه به‌رامبه‌ر 23 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه بێت له ئێستادا بارسێلۆناش ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی برۆزۆڤیچ ده‌كات – فابریزیۆ رۆمانۆ
* پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن گەیشتنە رێککەوتن و لوکاس هێرناندێز بە گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ روو لە پاریس سانجێرمان دەکات، بایرن پێش ئەوەی دەستبەرداری لوکاس ببێت شوێنگرەوەی دیاریی کرد و کیم مین جای بەرگریکاری ناپۆلی شوێنی دەگرێتەوە – بیڵدی ئه‌ڵمانیا
* یانەی ئەهلی سعوودی لە پێناو گواستنەوەی فرانک کیسێ ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا، ئۆفەرێکی پێشکەشی ئەو یانەیە کردووە و ئامادەن ئەو گۆڵپارێزە بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و ساڵانەش 10 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە پێشکەشی یاریزانەکە بکەن. کیسێ تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە بەهاکەشی بە 25 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە - جێرارد رۆمێرۆ