فڕۆکە جەنگیەکانی سووپای سوودان بە سەختی هێزەکانی پشتیوانی خێرایان بۆردومان کرد
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای سوودان بە سەختی هێزەکانی پشتیوانی خێرایان لە رۆژهەڵاتی خەرتوم بۆردومان کرد.
لە رۆژی هەینیەوە سوپای سوودان دەستی بە بۆردومانکردنی هێزەکانی پشتیوانی خێرا کردووە، هاوکات لەگەڵ تۆپباران کردنی باڵەخانەکانی رادیۆ و تەلەفزیۆن لە ئوم درمان و شەقامی سەید عەلی و کافوری، هەروەها دەوروبەری ئەلقیادە، کۆشکی کۆماری و شەقامی شەستی لە خەرتوم.
بە گوتەی شارەزایانی سەربازی، هێرشە ئاسمانییەکان و بۆردومانکردنی تۆپخانەکان بۆ سەر شوێنەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی هێزە تایبەتەکانی سوپا بەدوای خۆیدا هێنا، بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنەوەی شوێنەکان.
بە گوتەی شایەتحاڵان، هێزە تایبەتەکانی سوپا لە باشووری ئوم درمان، شەڕێکی سەختیان لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی خێرا کردووە، کە پشتیوانی خێرا پێشتر رایانگەیاندبوو کە ئەوان هێرشێکی سوپای سوودانی لە باکووری خەرتوم بەرپەرچ دایتەوە.
لە 15ی نیسانەوە شەڕ لەنێوان سووپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەری هەڵداوە، نزیکلەی سوو هەزار کەس کوژراوەم هەروەها بهەزارانیش برینداربوون. هەروەها زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی سوودانیش ئاوارە بوونە.